ددانە جیڕە خوویەكی خۆنەویستانەی ددانەكانمانە بە زۆری لە كاتی خەوتندا ڕوو دەدات كەسەكە هەستی پێناكات و چەند هۆكارێكیشی هەیە.
1. توڕە بوون.
2. سەرنجدان و تركیز.
3. هەست كردن بە دڵە ڕاوكێ.
4. بەكارهێنانی ماددە كحولیەكان، جگەرە كێشان.
5. زۆر خواردنەوەی چاو و قاوە.
جیڕە چەند نیشانەیەكی هەیە لەوانەش ...
1. سەر ئێشەو ئازاری جومگەی شەویلگەو گوێ.
2. ئازار یان ڕەق بوونی شەویلگە لە كاتی جویندا.
3. هەستیاری ددان بە ساردی و گەرمی.
4. بوونی درز یان شكانی ددانەكانمان.
5. زیان گەیاندن بەو ددانەنانەی كە پڕكراونەتەوە یان كیفیان بۆ كراوە.
(د. زانیار عادل – پزیشكی نیشتەجێی خولاو)