شەربەتێك كە لە ئەڵماس و گەوهەری عەیار (24) گرانترو باشترو چاكتر بێت ئەوەی شەربەتی (2) دانە گێزەرو (2) پرتەقاڵ (2) دانە لیمۆ بێ دەنك و بێ پەلك (توێكل) (3 – 4) پەرداخ ئاوی تێ بكە لە عەسارە بدەو دواتر دەبێتە (6) پەرداخ شەربەت.
یەك تێبینی گرنگ هەیە كە بەهەڵە بەكاردێت لەلایەن ئێوە ئەویش دەبێ پێش نان خواردن بخورێتەوە بە یەك سەعات لەگەڵ یەك پەرداخ ئاوی تر ئینجا سوودی دەبیت نەوەك دوای نان خواردن.
دەوڵەمەندە بە كۆمەڵێك ڤیتامین وەك لە ڤیتامین (ئەی، بی، سی، ئی) باشترین دژە ئۆكسانی تێدایە.
گرنگترین سودەكانیشی ئەمانەن :
1. ڕێگری دەكات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بەتایبەتیش شێرپەنجەی سیەكان، قۆڵۆن، پێست ... هتد.
2. بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین C تێیدا، یارمەتی بەهێزبوونی بەرگری لەش دەدات.
3. پسێت جوان دەكات و زیپكە ناهێڵێت.
4. پارێزگاری لە چاو دەكات لەكزبوون.
5. دەروون و مێشك ئارام دەكات و هەناسە خۆش دەكات.
6. بۆ برینی گەدە بەسودە، كرداری هەرس كردن ئاسان دەكات.
7. بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە دەیپارێزێ.
8. ڕێگری دەكات لە هەڵوەرینی پرچ بەهۆی بوونی ڕێژەیەكی زۆر لە ڤیتامین C تێیدا، كە لە بەرهەم هێنانی كۆلاجیندا گرنگە، بەمەش ڕێگری دەكات لە هەڵوەرینی قژ.
9. بۆ نەهێشتنی هەوكردن و قومی گورچیلە.
10. كەمكردنەوەی چەوری سودی لێوەربگیرێت.
(د. بەدر قادر سورچی – پسپۆری گیا دەرمان)