- کە دڵخۆشیی و چاوی پڕ لە فرمێسکی ئەو خەڵکە لە ئاهەنگی مەولود دا دەبینی.
- کە لەبەردەم زانکۆ‌دا دەوەستی و كۆمه‌ڵێك گه‌نجی دیندارو نیشتیمانپه‌روه‌ر دەبینی.
- کە بۆ کارێک دەچیە دەزگای ئاساییش و له نێو ژوره‌كاندا بەرماڵێك ودوان دەبینی.
- کە ئاپۆرای هاوکاری و پیتاک کۆکردنەوە بۆ باكوور‌و رۆژئاوا‌و غەززەی بریندار دەبینی.
- کە قەرەباڵغی گەنجەنای نێو هۆڵەکانی (نور الحكمة و اقرأ) و ئەوانی دی دەبینی.
- کە له پێشانگای نێوده‌ڵه‌تیی کتێب به گیرفانی به‌تاڵه‌وه سه‌ره‌ی كتێب كڕین دەبینی.
- کە بێخەمیی و په‌رده‌ی سه‌ر شمه‌كه‌كانی دوكاندارێكی نوێژخوێنی عه‌سر ده‌بینی.
- كه شه‌وانه ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبیله سه‌لامه‌ته‌ی نێو كۆچه‌و كۆڵانه‌كانی شار ده‌بینی.
ئاهێك به ده‌روون و رۆحی ماندووتدا دێته‌وه‌و به خۆت ده‌ڵێی:
ئه‌م خه‌ڵكه باشه شایسته‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی باشه، قه‌دری ئه‌م جوانیانه بزانێ .. كه نایزانێ !