بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە رونكردنەوە دەدات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بانکی ناوەندی عێراق لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانەوە رونكردنەوە دەدات

پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە هەڕەشە لە مووچەی فەرمانبەران بکات

ئەمڕۆ چوارشەممە، 8ـی کانوونی دووەمی 2025، عەلی عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە كرد، هیچ کێشەیەکی داراییمان نییە هەڕەشە لە مووچەی فەرمانبەران بکات.

باسی لەوەش كرد"یەدەگی بانکی ناوەندی زۆرە و توانای دابینکردنی خواستی دۆلاری هەیە، هەروەها بانکی فیدراڵی ستایشی ڕێکارەکانی عێراقی سەبارەت بە حەواڵەی دەرەکی کردووە."

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو"میکانیزمی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران بەردەوامە و دەگاتە دەستی سوودمەندبووان، هەروەها یەدەگەکانمان بەهێزن و بانکی ناوەندی سەربەخۆیە."

وتیشی ،پڕۆژەیەکمان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیایەکی نیشتمانی بۆ پارەدانی ئەلیکترۆنی دەست پێ کردووە و گەیشتووەتە قۆناغی پێشکەوتوو."

ڕاشی گەیاند: "ئەو سەکۆیانەی گۆڕینەوەی دراو کە لە دەروازەکان هەیە، مۆڵەتی بانکی ناوەندییان نییە، ئێمەش کار بۆ داخستنیان و گواستنەوەیان بۆ کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕکردن دەکەین."

دەشڵێت "ئێمە ڕێگەمان بە بانکەکان دا دۆلار هاوردە بکەن و توانیمان قاچاخچێتی دۆلار سنووردار بکەین."

 

 

هه‌واڵی گرنگ