هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكاتەوە


هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی نوێنەران دەست بە كۆبوونەوەكانی دەكاتەوە و بڕیار دەدات تەمەنی كۆمیسیۆن درێژبكاتەوە یان داوا لە ئەنجوومەنی دادوەری بكات ناوی نوێیان بۆ بنێرن بۆئەوەی كۆمیسیۆنێكی نوێ هەڵبژێرن.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: سێ سیناریۆ لەئارادایە بۆ چارەسەری كێشەی كۆمیسیۆن یەكەمیان ئەوەیە وادەی كاركردنی ئەم كۆمیسیۆنەی ئێستا درێژبكرێتەوە یان بەهۆی ئەوەی تەمەنی یاساییان بەسەرچووە، جارێكی تر متمانە بەهەمان ئەو ئەندامانە ببەخشێتەوە.

وتیشی: سیناریۆی سێیەم ئەوەیە، ئەنجوومەنی نوێنەران داوا لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەڵبژاردن بكات ناوی نوێیان بۆ بنێرن بۆئەوەی كۆمیسیاری نوێ هەڵبژێرن و پێویستە لایەنە سیاسییەكان بەرلەئەنجامدانی كۆبوونەوە لەسەر یەكێك لەو سیناریۆیانە بگەنە رێكەوتن، رۆژی پێنجشەممە پشووەكانی ئەنجوومەنی نوێنەران كۆتایی دێت و هەفتەی داهاتوو دەست بەكۆبوونەوەكانیان دەكەنەوە.

تەمەنی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە رۆژی 6ـی كانوونی دووەم كۆتایی هات و ئەنجوومەنی نوێنەران رۆژی پێنجی ئەم مانگە هەوڵیدا تەمەنی كۆمیسیۆن درێژبكاتەوە بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتاران كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.

 

هه‌واڵی گرنگ