ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە نوسراوێكدا ڕایگەیاندوە،كە ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ ماوه‌ی دو ساڵی دیكه درێژكراوه‌تەوە.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق، بڕیاردراوه به درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ دو ساڵی دیكه، كه له 7ی ئه‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی یاسایی كۆمسیۆنه‌كه به‌سه‌رچوه.
جێی ئاماژەیە درێژكردنه‌وه‌ی ته‌مه‌نی كۆمسیۆن له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران بوه، كه ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق له‌باره‌ی پرسه‌كه‌وه بڕیاری لێدراوه.
ئەوەش لە كاتێكدایە ڕۆژی 22_ی 5_ی 2024 په‌رله‌مانی عێراق هەمواری دوەمی یاسای کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەنگی لەسەردرا و ته‌مه‌نی کۆمسیۆن درێژکرایەوە تاکو بەرواری 6ی 1ی 2025.