سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو لە كۆریای باشوورەوە گەیشتە عێراق
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو لە كۆریای باشوورەوە گەیشتە عێراق

سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایدەگەیەنێت،  سیستەمی بەرگری ئاسمانی پێشكەوتوو لە كۆریای باشوورەوە گەیشتە عێراق.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی کانونی دووەمـی 2025، تەحسین خەفاجی، سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند، گرێبەستمان کردووە لەگەڵ وڵاتانی فەڕەنسا و کۆریای باشوور، بۆ ناردنی چەکی پێشکەوتوو و لەبوارەكانی بەرگری ئاسمانی و هێزی ئاسمانی.

باسی لەوەش كرد، سیستەمی بەرگری نوێ كە لەلایەن وەزارەتی بەرگرییەوە هاوردە كراوە، بەم نزیكانە دەگاتە فەرماندەیی بەرگری ئاسمانی، لەوێش بۆ چارەسەركردنی ئامانجە ئاسمانییەكان بەكاردەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش كرد، گرێبەست لەگەڵ فەرەنسا كراوە بۆ دابینكردنی هەلیكۆپتەری پیشکەوتوو و پاڵپشتی لۆجستیكی بۆ هێزە زەمینیەكان و سیستمی راداری پێشكەوتوو و ئەمساڵ دەگاتە دەستیان.

هاوکات، ستایشی پاڵپشتی گەورەی فەرماندەی گشتی هێزەچەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی كرد لە پڕچەككردن و پەرەپێدانی هێزی ئاسمانی و فڕۆكەوانی سوپا و بەرگری ئاسمانی، جگە لە تەرخانكردنی پارەی پێویست بۆ ئەم كارە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ