لە درێژە باسی هۆرمۆنەكانداین كە سێیەم هۆرمۆن كە زۆر گرنگە ئەویش هۆرمۆنی ئەنسۆلینە.
ئەنسۆلین هۆرمۆنێكە كە بە شێوازێكی سروشتی لە پەنكریاسەوە دەردەدرێت و فەرمانی سەرەكی رێكخستنەوەی رێژەی شەكری خوێنە، بەجۆرێك شەكر لە خوێنەوە دەبات بۆ خانەكان وە كەم بونەوەی یاخود نەبوونی ئەنسۆلین لە لەلەشدا هۆكارە بۆ بەرزبوونەوەی ڕێژەی شەكر لەخوێندا، هەربۆیە ئەوكەسەی تووشی ئەو نەخۆشییە دەبێت پێی دەڵێن توشبووی (شەكرە) یە.
كاری سەرەكی ئەم ئەنسۆلینە بریتیە لە كۆنتڕۆڵ كردنی ئەو ڕێژە بەرزەی شەكرە كە دێتە لەشەوە لە ڕێگەی خواردنەوە وە بەتایبەت نەخۆشانی شەكرە دەگرێتەوە ئەنسۆلین لە شەكرەی جۆری یەك ئەمجۆرەیان بە هیچ شێوەیەك پەنكریاس ناتوانێت هۆرمۆنی ئەنسۆلین دەردات بۆ كۆنترۆڵكردنی ڕێژەی شەكری لەش بۆیە پەنا دەبرێتە بەر دەرزی ئەنسۆلین بۆ ڕێكخستنەوەی ڕێژەی شەكری لەش.
وە ئەنسۆلین لە شەكرەی جۆری دوو كە لە لایەن پەنكریاسەوە دەردەدرێت یان ئەوەتا بڕەكەی بەشی كۆنتڕۆڵ كردنی ئەو ڕێژە شەكرەی نیە كە لە خوێندایە یاخود خانەكانی لەش بەرگریان بۆ دروست بووە بۆ ئەنسۆلین وە هەندێ جار ڕێژەی دەردانی ئەنسۆلین زۆر زۆرە، بەڵام هەستیاری گلوكۆز بۆ ئەنسۆلین وە دروست بونی بەرگری بئ ئەنسۆلین وا دەكات كە كلیلی خانەكان بە ئەنسۆلین نەبێتەوە بۆئەوەی شەكری پێویست بخرێتە خانەكانەوە بۆیە ڕێژەی شەكری خوێن زۆر بەرز دەبێتەوە بۆیە زیاتر چارەسەری دەرمان بەكار دێت وە یەكەمین تاقیكردنەوەی ئەنسۆلین كەلەسەر منداڵێكی (14) ساڵانی نەخۆشی شەكرە بوو لە (1/11/1922) وە هەر لەبەر ئەم دۆزینەوەیە لە ساڵی (1923) زانا (جۆن جەمس ڕیچەرد مێكلاود و فریدریك گرانت بانتینگ) خەڵاتی نۆبڵیان پێدرا.
(د. دیار موحەمەد عەلی – دكتۆرا لە ڕاهێنانی بایۆكیمستری و میتابۆلیزم)