باشترین ئەو خۆراكانەی كە یارمەتی گەشەی لەش دەدەن بەتایبەت بۆ منداڵی تازە پێگەشتوو ئەمانەن.
1. گۆشتی سور : سەرچاوەیەكی باشی پڕۆتینە كە بۆ گەشەی ماسولكەكان زۆر بەسودە بەدەر لە كۆمەڵێك كانزاو ڤیتامین بەتایبەت كە منداڵ كاتی گەشەیەتی زۆر پێویستی بە گۆشتە.
2. گۆشتی سپی كە پەلەوەرو ماسی دەگرێتەوە : ئەمانیش پڕ پڕۆتین و كانزاو ڤیتامینن بەتایبەتی ئۆمێگا 3 ی باشیان تێدایە بۆ گەشەی لەش زۆر پێویستن.
3. شیرەمەنیەكان (شیرو ماست و پەنیرو كەرە) : بەدەر لە بوونی ڕێژەیەكی باش لە پرۆتین و ڤیتامین ئەم بەرهەمی شیرەمەنیانە پڕ كالیسیۆمن كە بە گرنگترین كانزا دادەنێرێن بۆ گەشەی ئێسك.
4. دانەوێڵەكان بە توێكڵەوە واتە نەبێژرێتەوە : بەتوێكڵەوە ڕیشاڵی باشیان تێدایە سیستەمی هەرس بەهێز دەكات.
5. میوەجات بەگشتی مۆزو قەیسی بەتایبەتی : پڕن لە ڤیتامین و كانزاو بۆ گەشە زۆر بەسودن.
6. پاقلەمەنیەكان بەگشتی : (نیسك، نۆك، فاسۆلیا، پاقلە...هتد) : پڕن لە پرۆتینی رووەكی و ڕیشاڵی باشیان تێدایە كە ڕۆڵی گرنگ دەبینین بۆ گەشەی ماسولكەكان و هەروەها سیستەمی هەرس باشتر دەكەن.
7. چەرەزات بەگشتی، بەڵام سوێرو ترشكراو نەبن بەتایبەتی (گوێزو عەلی باباو بادەم) : ئەمانیش بڕێكی زۆر باش لە كانزاو ڤیتامینیان تێدایە بەتایبەت ئۆمێگا 3 و كالیسیۆم و مەگنیزیۆم و ئاسن ... هتد كە زۆر بەسودن بۆ گەشە.
(د. دیار موحەمەد عەلی – ماستەر لە خۆراك و فیزیۆلۆجیا)