هەندێك خۆراك باشترینن و هەندێكیان كەمتر گونجاون وە هەندێكیان خۆراك نین كردویانن بە خۆراك.
لێرەوە دەڵێین: هەر خۆراكێك خوای گەورە دروستی كردبێت و حەڵاڵی كردبێت ئاساییە بخورێت و بخورێتەوە، بەڵام بەپێی چۆنیەتی و چەندێتی بارودۆخی تەندروستی و تەمەنی كەسەكە دەگۆڕدرێت، باشترین خۆراكەكان كە بخورێت لێرە باسی فرێش دەكەین.
1. گۆشتەكان سپی و سور بەمەرجێك كەسەكە كێشەی تەندروستی نەبێت، چەندی بخورێت، گۆشتی سور هەفتانە تا نزیكی (750) گرام بە لێنراوی، دوربكەوە لە معەلەب و ئامادەكراو، گۆشتی سپی واتە پەلەوەرو دەریاییەكان كەمتر نەبێت لە دووجار لەهەفتەیەك.
2. میوەكان بەگشتی بخۆن جگە لە كەسانی نەخۆشی شەكرەو هەندێ نەخۆشی دیكە.
3. سەوزەوات بەگشتی بخۆن.
4. دانەوێڵەكان بەتایبەت گەنم و جۆ : تكایە هەتاوەكو پێتان دەكرێت لێی دوربكەونەوە وە خواردنی سنوردار بكەن.
5. چەرەزو تۆوەكان بەگشتی بخۆن.
6. خواردنەوەكان جگە لە (ئاوو چاو شیرو قاوە) ئاوی هەندێ سەوزەی فرێش وەكو نەعناو پونگە ... لەگەڵ سركە ئەسڵەكان، هیچ خواردنەوەیەكی دیكەمان نیە لەژێر هەرناوێكدا بێت فرێش و سروشتی و نازانم چی.
7. چەوریەكان هەموویان بخۆن ئەگەر (100%) ئەسڵی بوون باشترینیان زەیتی زەیتون و ڕۆنی كوردیە نەك ئەمەی ئێستا، بە یەك هەزار یەك لیتر دەكڕیت ئایا زەیتە من نازانم.
8. شەكرو شیرینی ئەمەیان خۆراك نەبوو بۆیە خستمە كۆتاییەوە وە ئەگەر تەندرستی خۆت و ماڵ و منداڵتان بەلاوە گرنگە ئەوە لەمە دوركەوە تكایە.
(د. دیار موحەمەد عەلی – ماستەر لە خۆراك و فیزیۆلۆجیا)