كۆمەڵێك ڕێنمایی بۆ ڕاگرتنی باڵانسی لەش بۆ كەسانی كێش زیاد بۆ دابەزینی كێش، ئەم ڕێنمایانە هەمووی توێژینەوەی پزیشكی و زانستی لەسەرە.
1. نوستنی تەواو واتە- لە كاتژمێر (9 – 11) ی شەو، چونكە ئەو كاتە كاتی لەناوبردنی ژەهرە زیادەكانە لەناو بۆڕییە سستەكان كەسی ئاسایی و پێگەشتوو بۆ هەردوو ڕەگەزو پێویستە (8) كاتژمێر بێت.
2. خواردنی ژەمی بەیانیان زۆرێك لە توێژینەوەكان سوودە تەندروستییەكانی خواردنی نانی بەیانیان دەرخستووە بەشێوەیەك ئاستی وزەو توانای تەركیزكردنت باشتر دەكات، بۆیە ژەمی بەیانیان بۆ هەموو تەمەكان و هەردوو ڕەگەز گرنگە لە هەر تەمەنێك بێت ژەمی بەیانیان نەبەستراوەتەوە بەهەڵكشانی تەمەنەوە واتە بگەیتە تەمەنێك واز لە ژەمی بەیانیان بهێنرێت شتی وامان نیەو پێویستە كاتەكەی دیاری بكرێت باشترین كات بۆ ژەمی بەیانیان لە (6 – 8) ی بەیانیە.
3. باشترین خۆراك بۆ ژەمی بەیانیان دەبێت تێكەڵ بێت بەشێوەیك بڕێكی باش لە پرۆتین و كاربۆهایدراتی بەسودو چەوری تێدا بێت.
(د. دیار موحەمەد عەلی - ماستەر لە خۆراك و فیزیۆلۆجیا)