ڕێبەری ئێران لە دیدارێكی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند ، عێراق هەرچەندە ئاوەدانتر و ئەمنتر بێت لە قازانجی کۆماری ئیسلامی ئێران دەبێت.
عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێران رایگەیاند: " هەر ئەو جۆرە کە ئێوە وتتان، حەشدی شەعبیش یەکێک لە بەشە گرینگەکانی دەسەڵات لە عێڕاقە کە ئەبێ بۆ پاراستن و تۆکمە کردنەوەی زیاتری هەوڵ بدرێت.
ڕێبەری ئێران بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراقی نایاسایی و بە پێچەوانی بەرژەوەندی خەڵك و حکومەتی عێراق وەسف کرد و وتی : بەڵگەکان نیشانی دەدات کە ئەمریکاییەکان هەوڵ دەدەن بۆ مانەوە لە عێڕاق کە ئەبێ بە شێوەی جیدی لە بەرانبەر ئەو داگیرکارییە بوەستن.
خامنەیی هەروەها بە ئاماژە بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە بەتایبەتی دۆخی سووریا جەختی کرد : ڕۆڵی حکومەتە بیانییەکان لە ئەو پرسانە بەتەواوەتی بەرچاوە.