x

X
09/01/2025
وتەبێژی حكومەتی عێراق سەردانەكەی سودانی بۆ تاران بە گرنگ وەسف كرد

 

وتەبێژی حكومەتی عێراق گەشتی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ تاران و دیدار لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێرانی بە گرنگ وەسف کرد.

باسم ئەلعەوادی لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ کەناڵی هەواڵی ئەلعراقیە، سەفەری شیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە بۆ ئێرانی وەکوو رووداوێکی گرنگ و چارەنووس ساز وەسف کرد.

وتی ئەو گەشتە لەسەر تەوەری لێکدانەوەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و گفتوگۆ لەسەر ئەو گۆڕانکاریانە لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانی بەتایبەتی ڕووداوەکانی سووریا ئەنجام درا.

عەوادی جەختی لەوەش کرد کە سەرەنج لە ڕێککەوتننامە واژۆ کراوەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر زەروورییە.