بەغدا میوانداریی کۆبوونەوەى پەرلەمانەکانى ئاسیا دەکات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بەغدا میوانداریی کۆبوونەوەى پەرلەمانەکانى ئاسیا دەکات

سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا میوانداریی کۆبوونەوەى پەرلەمانی 13 وڵاتی ئاسیا دەکات.

لە بڵاوكراوەی ئەمڕۆیدا ڕۆژنامەی سەباح ئاماژەی بەوەكردوە، بەغدای پایتەخت، رۆژی شەممەى داهاتوو11ی كانوونی دووەمی 2025 میوانداریی کۆبوونەوەی لیژنە هەمیشەییەکانى کاروباری سیاسیی پەرلەمانەکانى وڵاتانى ئاسیا دەکات.

ئەوەشخراوەتەڕووو، بڕیارە ئەو کۆبوونەوە و میواندارییە دوو رۆژ بخایەنێت، پەرلەمانی 13 وڵات لەو کۆبوونەوەیە بەشداردەبن.

هاوكات مەحمود مەشهەدانى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەى سەباحی ڕاگەیاندوە، میوانداری و کۆبوونەوەکەى بەغدا بۆ کاروباری سیاسییە، تایبەتە بەو رووداوە کتوپڕ و لە ناکاوانەى لە وڵاتانى ناوچەکە و وڵاتانى عەرەبیدا روودەدەن.

 

هه‌واڵی گرنگ