لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه، كه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان له عێراق تا كۆتایی ساڵی 2025 ده‌سته‌به‌ركراوه.
ئه‌ندامێكى لیژنه‌ى دارایی په‌ڕله‌مانى عێراق "موین ئه‌لكادیمی" له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ "به‌غداد ئه‌مڕۆ"، ڕایگه‌یاندووه: مووچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان تا كۆتایی ساڵی 2025 به‌ته‌واوه‌تی گه‌ره‌نتی كراوه، و هیچ نیگه‌رانییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌و مووچه‌یانه نییه، حكومه‌تیش گه‌ره‌نتی بودجه‌ی پێویستى تا سه‌ره‌تای ساڵ كردووه، چونكه له پێشینه‌ی كاره‌كانیه‌تی.
ئه‌لكادیمی وتیشی، "هه‌ر قسه‌یه‌ك له‌سه‌ر دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی مووچه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی داهاتوودا به‌ته‌واوی نادروسته، مووچه به‌ته‌واوی بیمه كراوه و به‌بێ هیچ دواكه‌وتنێك له كاتی خۆیدا خه‌رج ده‌كرێت، هه‌ندێكجاریش دواكه‌وتن له ئازادكردنی بودجه‌دا هه‌یه به‌هۆی پشووه‌كان و ڕێكاره ته‌كنیكییه‌كانی تر، و نه‌ك به‌هۆی نه‌بوونی "نه‌ختینه‌ی نه‌ختینه‌یی".
ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى هات له هه‌فته‌ى رابردوودا ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق، "جه‌واد ئه‌لیاساری"، چه‌ند هۆكارێكى ئاشكرا كرد كه ئامانج لێی دۆزینه‌وه‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بوو له عێراق.