بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو، بانکی ناوەندی عێراق فرۆشتنی دۆلاری لە دوایین ڕۆژی هەفتەدا کەمکردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 9ی 1ی 2025، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند: 286 ملیۆن و 341 هەزار و 575 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 269 ملیۆن و 991 هەزار و 575 دۆلاری حەواڵە و تەنها 16 ملیۆن و 350 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەراورد لەگەڵ ڕۆژانی دیکەی ئەم هەفتەیە، ئەمڕۆ بانکی ناوەندی کەمترین بڕی دۆلاری فرۆشتووە.
ئەمە لەکاتێکدایە، 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە 151 هەزار و 200 دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.