x

X
09/01/2025
تا دێت ئاگرەکەی ئەمریکا فراوانتردەبێت

ئاگرەکەی لۆس ئەنجلۆس لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا، تا دێت فراوانتردەبێت و قەبارەی زیان و مەترسییەکەی زیاتردەبێت.

بەپێی نوێترین زانیارییەکان، بەهۆی فراوانبوونی ئاگرەکەی شاری لۆس ئەنجلۆسی ویلایەتی کالیفۆڕنیا، پێنج کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 30 هەزار کەس ئاوارەبوون، هەزار خانوو و باڵەخانەش سووتاون.

لای خۆیەوە لایەنی پەیوەندیدار، زەنگی مەترسی لێداوە و قەدەغەی سەرتاسەرییان لە شارەکەدا راگەیاندووە. دەشڵێن “بەهۆی ئاگرەکەوە زیاتر لە 180 هەزار کەس مەترسیی ئاوارەبوونیان لەسەرە”.