x

X
10/01/2025
لوبنان كوڕەكەی قەرزاوی رادەستی ئیمارات كرد

 

 

لەسەر داوای ئیمارات، حكومەتی لوبنانی كوڕی دكتۆر یوسف قەرزاوی رادەستی ئەو وڵاتە دەكات.

بەپێی زانیارییەكانی كەناڵی جەزیرە، بەرەبەیانی زووی ئەمڕۆ هەینی، حكومەتی لوبنانی (عەبدولرەحمان قەرزاوی) كوڕی (د. یوسف قەرزاوی) سەرۆكی كۆچ كردووی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمانی رادەستی ئیمارات كردووە.

پێشتر (نەجیب میقاتی) سەرۆكی حكومەتی كاربەڕێكەری لوبنانی رایگەیاندبوو، ئەوان كوڕەكەی قەرزاوی شاعیرو نووسەری میسری رادەستی ئیمارات دەكەن، ئەمە لەگەڵ ئەوەی خانەوادەی قەرزاوی داوایان لە حكومەتی لوبنانی كردبوو كە كوڕەكەیان رادەستی ئیمارات نەكات.

حكومەتی ئیمارات كوڕەكەی قەرزاوی تۆمەتبار دەكات كە هەوڵی داوە ئاسایشی وڵاتەكەی تێكبدات، بۆ ئەو مەبەستە داوای لە ئەنجوومەنی وەزیرانی ناوەخۆی عەرەب كردووە فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەربكەن.