x

X
10/01/2025
بایدن : بۆ جەنگی غەززە، پێشكەوتنی بەرچاو بەدەستهاتووە

 

 

سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، پێشكەوتنی بەرچاو بەدەستهاتووە لە دانووستانەكان بۆ كۆتایی پێهێنانی جەنگ لە كەرتی غەززەو ئاڵوگۆڕی بارمتەكان.

(جۆو بایدن) سەرۆكی ماوە تەواو بووی ئەمریكا بۆ رۆژنامەنووسان لە واشنتۆن رایگەیاند، وێڕای بەردەوامی دانووستانەكان بۆ ڕێككەوتنێك لەسەر كەرتی غەززەو بارمتەكان، بەڵام پێشكەوتنی بەرچاو بەدی هاتووە.

لەلایەن خۆشیەوە (ستیڤن ویتكۆڤ) نێردەی ترامپ بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ كەناڵی (12) ی ئیسرائیلی راگەیاندوو، (دۆناڵد ترامپ) زۆر بەلایەوە گرنگە پێشی (20/1) كە رۆژی دەستبەكاربوونییەتی ڕێككەوتن بكرێت و ئاگر بەست مۆر بكرێت و بارمتەكان ئازاد بكرێن، چونكە ئەگەر ئەو ڕێككەوتنە نەكرێت ئەوە شوێنەواری مەترسیداری دەبێت، بەبێ‌ ئەوەی ئاماژە بەو مەترسیانە بكات.

دوای ئەوەی بزووتنەوەی حەماس لیستێكی رادەستی لایەنە دانووستانكارەكان كرد كە تێیدا ناوی بارمتە زیندووەكانی ئیسرائیلی تێدا بوو، تاكو ئێستا ئەوان سوورن لەسەر ئەوەی كە دەبێت سوپای داگیركەری ئیسرائیلی لە كەرتی غەززە پاشەكشە بكات.

لە ئێستادا ئیسرائیل (10) هەزارو (300) هاوڵاتی فەڵەستینی دەستگیركردووە، لەوەتەی جەنگی سەر غەززەش دەستی پێكردووە، زیاتر لە (155) هەزار كەس شەهیدو برینداربوونەو (11) هەزار كەسیش بێ‌ سەرو شوێنن.