x

X
10/01/2025
باران بارین دەست پێدەكات

 

 

دەستەی كەشناسی عێراقی پێشبینی كردووە، لە دوو رۆژی ئایندەدا لە زۆربەی زۆری ناوچەكانی وڵات باران بارین دەست پێدەكات.

كەشناسی دەڵێت، لە سبەینێوە كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوەو لە هەردوو باشی باكوورو ناوەڕاستی وڵات باران دەست پێدەكات.

هەروەها كەشناسی راشیگەیاندووە، بۆ رۆژی یەكشەممەش باران بەردەوام دبێت بەتایبەتی لەناوچەكانی كوردستان و پلەكانی گەرماش لە نزمی دەمێننەوە، بەڵام ناوچەكانی باشوورو ناوەڕاست لەنێوان هەورو پەڵە هەور دەبێت.

لە رۆژی دووشەممەش كۆتایی بەو شەپۆڵە باران بارینە دێت و كەش و هەوا ئاسایی دەبێتەوە، بەڵام سێشەممە جارێكی تر كەش و هەو گۆڕانكاری بەسەردا دێتەوە.