x

X
10/01/2025
سوودەكانی خواردنەوەی ئاو

 

 

‎بەپێی توێژینەوەكان خواردنەوەی ئاو ئەم سودانەی هەیە:

1. بۆ مێشك بەسودەو چاڵاكی مێشك بەهێز دەكات.

2. چەوری سوتێنەرێكی زۆر باشە.

3. بۆ دابەزینی كێش زۆر باشە.

4. زیندەچاڵاكییەكانی لەش بەهێزتر دەكات.

5. هاوكارە بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەرزەپەستانی خوێن.

6. بۆ شێداركردنی پێست زۆر باشە.

7. پێست جوانترو ڕەونەقدار دەكات.

8. ڕێگری دەكات لە دروست بوونی زیبكەی ڕوخسار.

9. ڕێگری لە دروستبوونی بەردی گورچیلە دەكات.

10. كەمكردنەوەی شێرپەنجەی میزەڵدان.

‎ئایا ڕێژەی ئاوخواردنەوە دەبێت چەند بێت بەپێی توێژینەوەكان ئاماژە بەوە دەكەن ڕۆژانە (8 – 10) پەرداخ پێویستە، بەڵام (100%) ئەو ڕێژەیە بۆ كوردستانی خۆمان گونجاو نیە، چونكە ڕێژەكە بەپێی تەمەن و كێشی لەش و نەخۆشی دەگۆڕێت بە كورتیەكەی ڕەچاوی ئەم یاسایە بكەن پێویستان بەكەس و هیچ دكتۆرێك نابێت بەشێوەیەك بە نزیكەیی بۆ هەر (25) كیلۆگرامی لەش (1) لیتر ئاو پێویستە بەشێوەیەك كەسێك (100) كیلۆگرام بێت دەبێت (4) لیتر ئاو بخواتەوە كە دەكاتە (20) پەرداخی (200) مل ئەوە بۆ هەموو وەزنەكانی دیكە دروستە.

(د. دیار موحەمەد عەلی – ماستەر لە خۆراك و فیزیۆلۆجیا)