یەكێك لەباشترین ڕێگاكان بۆ دابەزینی كێش بریتیە لە بەپێ ڕۆشتن (ڕێكردن) بەشێوەیەك بەپێی توێژینەوەكان بەپێ ڕۆشتن ئەم سودانەشی هەیە.
1. دابەزینی كێش.
2. توانەوەی چەوری.
3. سوڕی خوێن چاڵاك دەكات.
4. دورخستنەوەی لەش لە نەخۆشیەكانی دڵ.
5. بەرگری لەش بەهێز دەكات.
6. نەهێشتنی دڵەڕاوكێ و دوودڵی و خەمۆكی.
7. بەهێزكردنی ئێسكی لەش.
8. وەرگرتنی بڕی پێویستی لەش بە ڤیتامین دی.
9. دابەزینی پەستانی خوێن بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە.
10. كۆنترۆڵكردنی شەكرەی خوێن بۆ ئەو كەسانە بەسوودە كە جۆری دووی شەكرەیان هەیە.
11. سیستەمی هەرس ئاسان دەكات.
12. دابەزینی چەوریە خراپەكانی خوێن بەتایبەت كۆلیسترۆڵ.
(د. دیار موحەمەد عەلی – ماستەر لە خۆراك و فیزیۆلۆجیا)