بوومەلەرزەیەكی تا ڕادەیەك بەهێز لە ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات، شارەكانی تەورێز و ورمێی هەژاندووە.
بەپێی زانیاریەیكانی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئێوارەی دوێنێ بوومەلەرزیەكی تا ڕادەیەك بەهێز بە پلەی (4.3) بە پێوەری ڕێختەر لە شاری (عەجەب شێری) داو پێوەی شارەكانی تەورێزو ورمێی هەژاندووە.
ئەو بوومەلەرزەیە لە پانتای جواگرافی (37.55) و درێژایی جوگرافی (45.50) لە قووڵایی (12) كیلۆمەتری زەویدا ڕووی داوەو تا ئێستا زیانی ماڵی و گیانییەكان لەوبارەیەوە ڕانەگەیێندراوە.