x

X
10/01/2025
بەشێكی كالیفۆرنیای ئەمریكا دەبێتە وێرانە

 

 

میدیا ئەمریكیەكان وێنەگەلێكی نوێیان لە ئاگركەوتنەوەی تۆقێنەری شاری لۆس‌ ئانجیلۆس بڵاوكردۆتەوەو ڕایانگەیاندووە، كارەبای سەدان هەزار كەس پچڕاوە.

كەناڵی سی ‌ئێن ‌ئێن بڵاویكردۆتەوە، لە حەوت شوێن ئاگركەوتۆتەوە لەدارستانە چڕەكانی كالیفۆرنیاو بای بەتەوژمیش ئاگرەكان دەگەشێنێتەوەو پەرەیان پێ دەدا.

بە وتەی بەرپرسانی شارەكە كارەبای زیاتر لە (536) هەزار كەس لە لۆس ‌ئانجیلۆس پچڕاوەو بە گوێرەی ڕاگەیاندنی كۆمپانیای (كالیفۆرنیای باشووری ئیدیسۆن) وەك كۆمپانیایەك كە كارەبای (15) ملیۆن كەس لە كالیفۆرنیا دابین دەكات، بەهۆی دۆخی نالەبارو ناجێگری كەشوهەوا گەیاندنەوەو دابەستنەوەی دووبارەی كارەبا لە هەندێك ناوچەدا نامومكینە.

شایانی باسە، پاش تەشەنەی ئاگركەوتنەوەكان، سەدان هەزار كەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچانە ناچار بە چۆڵكردنی ماڵ و حاڵی خۆیان بوون و لانی ‌كەم (28) هەزار باڵەخانە كەوتوونەتە بەر شاڵاوی ئاگرەكە.