كەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.
پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی دوێنێ و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت و مەودای بینین لەنێوان (8 – 10) كیلۆمەتر دەبێت.
هەروەها كەشناسی دەڵێت، بۆ سبەینێ شەممە ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لە كاتەكانی دوای نیوەڕۆ نمە باران لە هەندێك ناوچە دەبارێت پاشان لە شەودا كاریگەری دابارین زیاد دەكات و نمە باران و بارانی مامناوەند لە زۆربەی ناوچەكان دەبارێت بە تایبەت لە سنوری پارێزگای دهۆك و سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆكانی سۆران و ڕاپەڕین، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێكی كەم دەكرێت لە ناوچە شاخاوییە سنوریەكان.
پلەكانی گەرماش بە نزیكی (2 تـــــا 4) پلە نزمتر دەبێت بەراوورد بە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو ...
هەولێر : 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 12 پلەی سیلیزی
دهۆك : 15 پلەی سیلیزی
كەركوك : 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 17 پلەی سیلیزی