حكومەتی ڕاگوزەری سوریا دەستیكردووە بە دانانی وەزیرو پڕكردنەوەی پۆستە بەتاڵەكان، بۆ یەكەمجار لە مێژووی ئەو وڵاتەدا، كەسێكی بە ڕەچەڵەك فەڵەستینی بوو بە وەزیری نەوت و سامانە سروشتییەكان.
(غەیاس دیاب) لە دیمەشق لەدایكبووەو هەڵگری ڕەگەزنامەی سوریایەو بەڕەچەڵەك فەڵەستینییە، هەروەها خاوەن بڕوانامەی ئەندازیاری نەوتە، پێشتر بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دۆزینەوەی نەوت بووە.
دیاب، پێش دامەزراندنی وەك وەزیر، بۆ چەندین ساڵ پۆستی باڵای لە وەزارەتی نەوت و سامانە سرووشتییەكان هەبووە، وەك بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی دۆزینەوەی نەوت لە سوریا كاری كردووە، بەرپرسیار بووە لە پەرەپێدانی ستراتیژی بەڕێوەبردنی سەرچاوەكانی نەوت و گاز.