x

X
10/01/2025
بەرپرسێكی داعش لە حەمرین كوژرا

 

 

فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق لە چیای حەمرین بۆردومانی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعش دەكەن.

ئەمرۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای عێراق بۆردومانی پێگەو موڵگەی گروپە چەكدارەكانی داعشیان كردووە لە چیای حەمرین و بەهۆیەوە كەسێك بەناوی (ئەبو عوبەیدە) جێگری یاریدەری والی رێكخراوی داعش و شەش لە پاسەوانەكانی لە پارێزگای كەركوك كوژران.

ئەبوو عوبەیدە كە ناوی خۆی (ماهیر حەمەد سەڵبی) یە، هەر لە ئەنجامی بۆردومانەكەدا شەش لە پاسەوانە تایبەتییەكانیشی كوژراون.

دوای بۆردومانەكە، هێزە ئەمنییەكان گەیشتوونەتە شوێنی بۆردومانەكەو تەرمی (ئەبو عوبەیدە) و هەر شەش پاسەوانەكەیان دۆزیوەتەوە، جگە لەوەش دەستبەسەر چەندان چەك و تەقەمەنی و پێداویستی تایبەتیشدا گیراوە.