x

X
10/01/2025
قەسام : زۆرێك لە بارمتە كوژراوەكانی جولەكە لە باكووری غەززە بوون

 

 

كەتیبەكانی قەسام باڵی سەربازی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، زۆرینەی بێ‌ سەرو شوێنان و كوژراوانی بارمتە ئیسرائیلییەكان لەئەستۆی حكومەتەكەی نەتنیاهۆیە.

كەتیبەكانی قەسام بڵاویكردۆتەوە، ئەوان چەندین جار هۆشداریان داوە لە ژیانی بارمتە جولەكەكان، ئێستاش زۆرێك لەوانەی بێ‌ سەرو شوێنن و كوژراون لەبەرەی باكووری كەرتی غەززە بوون، كە ئەو ناوچەیە بەدرێژایی ماوەكانی رابردوو لەلایەن سوپای داگیركەرەوە كراوەتە ئامانج و وێران كراوە.

سەركردەیەكی باڵی قەسامی سەربازی رەخنەی لە (بنیامین نەتنیاهۆ) ی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل گرتووە، كە ئەو سوور بووە لەسەر درێژەپێدانی جەنگ و وێران كردنی بەشی باكووری كەرتی غەززە، ئێستاش ئەوان دەبێت ئەستۆی كوژران و بێ‌ سەرو شوێن بوونی بارمتەكان لەئەستۆ بگرن.