x

X
10/01/2025
بوومەلەرزەیەك سلێمانی هەژاند

 

 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەك سنووری پارێزگای سلێمانی هەژاندووەو هاوڵاتیانیش هەستیان پێكردووە.

بەپێی زانیارییەكان، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوومەلەرزەیەك كە تاكو ئێستا گوڕەكەی نەزاندراوە ڕوویداوەو خەڵك بە ئاسایی هەستیان پێكردووە.

وەك زاندراویش بوومەلەرزەكە بەلای هاوڵاتیانەوە بەهێز بووە، هەر دوای بوومەلەرزەكەش هاوڵاتیان لە ماڵەكانیان هاتوونەتە دەرەوە.