ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، وڵاتانی هاوپەیمانی ئیسرائیل هێرشێكی تووندیان كردۆتە سەر یەمەن.
چەند سەرچاوەیەكی هەواڵی ئیسرائیلی بڵاویان كردۆتەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای وڵاتەكەی و هاوپەیمانەكانی كە زیاتر لە ئەمریكاو بەریتانیان زیاتر لە (20) هێرشیان كردۆتە سەر دەسەڵاتی حوسییەكانی یەمەن، كە بەیەكێك لە هێرشە گەورەكان ئەژمار كراوە بۆ سەر هەردوو شاری سەنعاو حەدیدە.
كەناڵی (14) ی ئیسرائیلی رایگەیاندووە، یەكێك لەو شوێنانەی بۆردومان كراون، ئەمباری چەك و مووشەكی بالیستی و درۆنەكان بووە، كە لە ژێر زەوی بووە.
هەروەها باسیش لەوەكراوە، كە فڕۆكە جەنگییەكانی سوپای بەریتانیا كۆگاكانی نەوتیان لە بەندەری رەئس عیسا بۆردومان كردووە.
سەرچاوە هەواڵییەكەی ئیسرائیلی نووسیویەتی، ئەو بۆردومانە چڕانەی ئەمڕۆ كە كراونەتە سەر یەمەن لەسەر داوای تەلئەبیب بووە.