x

X
10/01/2025
لە نۆرەی دابەشكردنی خواردن لە دیمەشق 3 ئافرەت گیانیان لەدەستدا

 

 

بەرگری شارستانی سوریا بڵاویكردەوە، شێفێكی بەناوبانگ هەڵساوە بەئەنجامدانی خوانێك بۆ هاوڵاتیانی هەژار لەنێو مزگەوتی ئەمەوی لەشاری دیمەشق و بەهۆی قەرەباڵغی و پاڵەپەستۆوە سێ ئافرەت گیانیان لەدەستداوەو ژمارەیەكی تریشیان برینداربوونە.

شێفێك بەناوی (ئەبو عومەر) هەڵساوە بەئامادەكردنی خواردن بۆ هاوڵاتیان لە نێو مزگەوتی ئەمەوی لەشاری دیمەشق، هاوڵاتییەكی زۆر ئامادەی خوارنەكە بوونە، دوای كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووەو ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی هەژار ئامادە بوونە، بەهۆی ئەو قەرەباڵغییەوە (3) ئافرەت گیانیان لەدەستداوەو (5) ئافرەت و منداڵیش برینداربوونە.

دوای رووداوەكەش تیمەكان فریاگوزاری سەرەتاییان پێشكەش بە بریندارەكان كردوەو تەرمەركانیانیش دەرهێناوە.

لەلایەن خۆیەوە (ماهیر مەروان) پارێزگاری دیمەشق رایگەیاندووە، لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ لەسەر هێڵن بۆ زانینی ووردەكاری رووداوەكەو هۆكارەكانی، باسیشی لەوەكردووە، ڕووداوەكە بەهۆی نەبوونی هەماهەنگی بووە لەگەڵ لایەنی ئەمنی.