(كاوە عەلی) ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكگرتوو چەند تێبینییەک لەسەر گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندروستی و كۆمپانیای بیدكۆ هەیە
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت، سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نوسراوێكی نهێنی كردووە لەبارەی گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندروستی و كۆمپانیای بیدكۆ، کە دەبوو وەزارەتی دارایی تەرخان بۆ پڕۆژەکە بکات بەڵام ئەم پرۆژەیە تەرخانی نییە چونکە نە وەزارەتی تەندروستی و نە وەزارەتی داراییش نازانن تێچووەكەی چەندە.، هەروەها پاڵپشتی یاسایی پڕۆژەکە ڕاسپاردەی نوسینگەی سەرۆکی حکوومەتە ، کە ئەو دەسەڵاتەی نییە ئەو نوسینگەیە.
لەسەر ڕاسپاردەی نوسینگەی ڕێزدار !!!!!
بەداخەوە، دام و دەزگاكانی حكومەت لەسەرەوە بۆ خوارەوە نوسینگە دەیبات بەڕێوە ....
ئەم نووسراوە نهێنیە پێچەوانەی نووسراوی پێشووی خۆیانە، سەرۆكایەتی دیوان (4106) لە (24/3/2024)، پێچەوانەی ڕێنمایی ژمارە (2) ی ساڵی (2016) بە گشتی و ماددەی (20 و 45 و 86 و 87) بە تایبەتی، وە پێچەوانەی گرێبەستەكەی وەزارەتی تەندروستی لەگەڵ كۆمپانیای بیدكۆ بڕگەی (59).
وەزارەتی دارایی چەند تەرخانی بۆ كردووە ؟ هیچ ... بۆ ؟؟ چونكە نازانێت و تەنانەت خودی وەزارەتی تەندروستیش نازانێت چەندی پێویستە !
چەند پڕۆژەیەكی هەڵەبجە لە مانگی حەوتی (2024) ڕەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران و خودی سەرۆكی حكومەتی هەیە، بەڵام ناكەوێتە بواری جێبەجێكردن، چونكە وەزارەتی دارایی تا ئێستا وەڵامی نەداوەتەوەو گەنجینەی ئاگادار نەكردووە، ئەی ئەم پڕۆژە چۆن خەرجی بۆ دەكرێت ؟ گەنجینەی سلێمانی لەسەر چ بنەمایەك خەرجی بكات كە تەرخانی نییە ؟