شارەزایەكی بواری كەشناسی رایدەگەیەنێت كە شەپۆلێکی مام ناوەند هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە .
لەمبارەیەوە هەردەشت ناسر شارەزای بواری كەشناسی لەلێدوانێكی تایبەتدا پێشبینی خۆی خستەروو رایگەیاند :بەهۆی کاریگەری شەپۆلە نزمە پەستانی دەریای ناوەڕاست و هاتنی شێی دەریای سور لە دوایی نیوەڕۆی سبەی شەممە باران بارین دەستپێدەکات.
ناوبراو وتیشی : کاریگەری ئەم شەپۆلە تەواوی هەرێمی کورستان دەگرێتەوە دهۆک هەولێر سلێمانی کەرکوک دەگرێتەوەو لە پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە کۆتایی بەم شەپۆلە دێت
ئەوەشی وتو :قۆناغێکی تر لە شەپۆلەکانی باران بارین مانگی یەک لە کۆتایی هەفتەوە دەست پێدەکات .