لە ئێستادا وەرزی كۆكردنەوەی پەتاتەی پاییزەیە لە هەرێمی كوردستان و بەهۆی پەتاتەی قاچاخ نرخی پەتاتەی خۆماڵیی دابەزاندووە.
بەپێی ووتەی جوتیاران كە لە ئێستادا كاری كۆكردنەوەی بەرهەمەكانیان دەكەن لە هەرێمی كوردستان و بڕێكی زۆر و باش پەتاتەیان هەیە، پێش ئەوەی پەتاتەی ئێرانی بێتە بازاڕەوە، پەتاتەی خۆماڵی بە 500 بۆ 550 دینار دەفرۆشرا، دوای ئەوەی پەتاتەی ئێرانی هات، ئێستا كیلۆی خۆمان بە 350 بۆ 450 دینار دابەزیوە.
بەپێی ساڵنامەی كشتوكاڵی هەرێمی كوردستان، تا 31ـی ئەم مانگە هاوردەكردنی پەتاتەی بیانی بە هەموو شێوەیەك قەدەغەیە. بەگوتەی وەزارەتەكە، هەر پەتاتەیەك لە بازاڕ دا هەبێت، بە قاچاخ داخڵ بووە.