x

X
11/01/2025
پزیشكیان سەردانی ڕوسیا دەكات

باڵیۆزخانەی ئێران لە مۆسكۆ ڕایگەیاند، مەسعود پزیشكیان سەرۆكی ئێران ڕۆژی هەینی داهاتوو كە دەكاتە 17ی (كانونی دوەم/1)ی ئەمساڵ سەردانی ڕوسیا دەكات.

باڵیۆزخانەی ئێران لە مۆسكۆ بڵاویكردەوە: مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە ڕۆژی17ی (كانونی دوەم/1) كە دەكاتە هەینی داهاتوو بە سەردانێكی فەرمی دەگاتە مۆسكۆی پایتەختی ڕوسیا، كە ئەوەش یەكەم سەردانی پزیشكیانە بۆ ئەو وڵاتە.

ئەوەشی خسەڕوو: مەسعود پزیشكیان جگە لە دیدار و ڕاوێژ لەگەڵ ڤلادیمێر پوتنی سەرۆكی ڕوسیا و بەرپرسانی باڵای دیكەی ئەو وڵاتە، ڕێككەوتنی هاوكاریی ستراتیژی هەمەلایەنەی نێوان هەردو وڵات واژۆ دەكات.