كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەستپێدەكەنەوە و بڕیارە گفتوگۆ لەسەر هەمواری یاسای بودجەی گشتی بكرێت.
سبەی یەكشەممە كۆبونەوەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستپێدەكاتەوە و بەپێی كارنامەی كۆبونەوەكە، خوێندنەوە یەكەم بۆ پێشنیازی هەمواركردنەوەی یاسای خانەنشینی دەكرێت و خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ پرۆژەیاسای رێكخستنەوەی خزمەتگوارییەكان دەكرێت.
هەروەها ڕۆژی دوو شەممەش ئەنجومەنی نوێنەران بۆ گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی چەند پرۆژەیاسایەك كۆدەبێتەوە ، بەپێی كارنامەكەش یەكێك لە تەوەرەكان گفتوگۆكردن و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەهەمواری یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 و 2024 و 2025 دەكرێت.