فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە ڕایگەیاند: پابەندی ئاگربەستین لەگەڵ تورکیا بەڵام ناچارین بەرگری لە خۆمان بکەین.
لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ كەناڵی (سكای نیوز) مەزڵوم كۆبانی فەرماندەی هێزەكانی هەسەدە، لە پشتیەوە هەردوو ئاڵای هەسەدەو ئاڵای نوێی سوریای داناوە.
دانانی ئەو ئاڵایە بەپێی رێككەوتنی نێوان نوێنەرانی رۆژئاوای كوردستان و ئەحمەد شەرعدا كراوە، ئەویش بە دانانی ئاڵای سوریای نوێ لە سەرتاسەری ئیدارەی خۆسەری رۆژئاوای كوردستان.
مەزڵوم كۆبانی، فەرماندی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكرات لە چاوپێكەوتنێكەكەی لەگەڵ كەناڵی "سكای نیوز عەرەبیە" ڕایگەیاندوە: دیدارەكەمان بەگشتی لەگەڵ دەستەی تەحریری شام لە دیمەشق باشبوو، هاوڕابوین لەسەر پاراستنی یەكێتی خاكی سوریا.
باسی لەوەشكرد، ئێمە پەرۆشین بۆ ئەوەی تەواوی پێكهاتەكانی باكوری سوریا نوێنەرایەتیان هەبێت لە پرۆسەی گفتوگۆ لە دیمەشق، لەبارەی ئایندەی وڵاتەكەیان.
ئەوەشیخستەڕوو، هێزەكانمان تائێستا پابەندن بە ئاگربەستەكەی كە ئەمریكا نێوەندگیری كردووە، بەڵام بەرگری لەخۆمان دەكەین لەبەرامبەر هێرشی گروپە چەكدارەكانی هاوپەیمانی توركیا.
ئەوەشی ووت: پێویستە ئیدارەی نوێی دیمەشق دەستوەردان بكات و ئەو گروپانە رابگرێت لە هێرشكردن بۆ سەر بەنداوی تشرین.