x

X
11/01/2025
د.موسەننا ئەمین: حکومەتی هەرێم ڕاستیەكان ناڵێت و قەیران دەخوڵقێنێت و هاوڵاتیان برسی دەكات

پەرلەمانتارێكی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان رایدەگەیەنێت حكومەتی هەرێم ڕاستیەكان بە ئێمە ناڵێت، قەیران لەدوای قەیران دەیخوڵقێنێت كێشە لەدوای كێشە دروست دەكات و هاوڵاتیانی هەرێم برسی دەكات دەشڵێت ئەمرۆ بەشداری كۆبوونەوەكەی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم ناكەین.

لەمبارەیەوە (د. موسەننا ئەمین) پەرلەمانتاری یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لەلێدوانێكی تایبەت كوردیو وتی :نزیكی ساڵێك تێپەڕی حكومەتی كاربەرێكەری هەرێم نەیتوانی لیستی مووچە لەگەڵ حكومەتی بەغدا ڕێكبكاتەوە ،كێشەو قەیرانەكان بەردەوام زیاد دەكات كەم ناكات.

ناوبراو وتیشی :  تا ئێستا مووچەی مانگی دوازدەی فەرمانبەرانی نەداوەو ئەو داتایانەش كە دەیخاتەڕوو جێگەی متمانەنین بۆ ئێمە .

لەبارەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆشەوە ئاشكراشیكرد :بێزاربووین لەم كۆبوونەوانەو ناچینە كۆبوونەوەیەكەوە كە ئەجێنداكەی دیارنەبێت و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم ڕاستیەكان بە ئێمە ناڵێت، قەیران لەدوای قەیران دەیخوڵقێنێت كێشە لەدوای كێشەو هاوڵاتیانی هەرێم برسی دەكات، داهاتەكان ئاشكرا ناكات ناتوانێت ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی درێژخایەن لەگەڵ حكومەتی عێراق ببەستێت.

ئەوەشی وت :ئێمە هیچ بە پێویستی نازانین حكومەت قەیرانێكی هەبوو هەڵوێستێك دەربڕێ ئێمە لەگەڵ خۆی ڕیزبكات ئێمە لەگەڵ حكومەت ڕیز نابین ئێمە ئۆپۆزسیۆنین.