لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی، ترەمپ (100) بریار دەردەكات
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لەیەكەم رۆژی دەستبەكاربوونی، ترەمپ (100) بریار دەردەكات

 

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە رۆژی 20ی ئەم مانگەدا کە چەند رۆژێکی کەمی ماوە، لە مەڕاسیمێکدا دەبێتە سەرۆکی 47هەمینی ئەمریکا و چاوەکان لەسەر بڕیارەکانی دەبێت کە بە نیازە لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربوونیدا دەریان بکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان، دۆناڵد ترەمپ زیاتر لە 100 فەرمانی ئامادەکردووە بۆ جێێبەجێکردن لە یەکەم رۆژی کارکردنی لە کۆشکی سپی ، ئەوانەش ئاسایشی سنوورەکان و دیپۆرتکردنەوە و کۆمەڵێک بابەتی دیکە لە خۆدەگرێت.

ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا لە کاپیتۆڵ هیڵ، سیناتۆرەکانی کۆمارییەکانی لەو دەستپێکردنە بەهێزە ئاگادارکردەوەتەوە.

ستیڤن میلەر، راوێژکاری باڵای ترەمپ، رێوشوێنەکانی ئاسایشی سنووری مەکسیک و جێبەجێکردنی کۆچبەری بۆ سیناتۆرەکانی کۆمارییەکان خستەڕوو کە بڕیارە بەم نزیکانە دەست پێبکات.

سیناتۆر جۆن هۆڤن، باسی لەوەکردووە بڕیارەکانی ترەمپ ژمارەیەکی زۆر و گشتگیر دەبێت.

پێدەچێت سنوورەکانی ئەمریکا توندوتۆڵ بکرێنەوە، وزە پەرەپێبدرێت و هێزی کار باشتربکرێت و سیاسەتی جێندەری و ڤاکسین و بەشێکی دیکە لەو بەڵێنانەی لە کاتی بانگەشەدا باسی لێوەدەکردن هەموویان لە یەکەم رۆژدا ببنە فەرمان.

 

هه‌واڵی گرنگ