وەزارەتی تەندروستی رێنمایی لەسەر بەکارهێنانی دەرمانی میلاتۆنین دەدات و دەڵێت، نابێت بۆ منداڵانی خوار تەمەن دوو ساڵ بەکاربهێنرێت.
میلاتۆنین یان هۆڕمونی خەو یارمەتیدەرە بۆ خەو لێکەوتن، لە زۆربەی وڵاتان کڕینی میلاتۆنین لە دەرمانخانەکاندا پێویستی بە ڕەچەتەی پزیشکی نییە، لەگەڵ ئەوەی کە ئەم هۆڕمۆنە بۆ خەوتن بەسوودە، کاریگەرییەکی بەهێزی دژەئۆکسان و دژەهەوکردنیشی هەیە.
لەمبارەیەوەو لە نووسراوێکدا کە ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی لە ناوچەکانی هەرێم کراوە و سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ئیمزای لەسەر کردووە، شەش رێنمایی تایبەت بە بەکارهێنانی دەرمانی میلاتۆنین دەرکراوە.
بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی رێنماییەکە، نابێت منداڵانی تەمەن خوار دوو ساڵ دەرمانەکە بەکاربهێنن و کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵیش دەبێت بە راوێژ لەگەڵ پزیشکی پسپۆر دەرمانەکە بەکاربهێنن.
ئاماژە بەوەشكراوە: “دەبێت دەرمانی میلاتۆنین تەنیا لە دەرمانخانەکان بکڕدرێت و مەرجە ستیکەری وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتیی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمانی لەسەر بێت”.
دەقی نووسراوەکەی وەزارەتی :