میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، بەهۆی سێ ئاگری ئەمڕۆ لە لۆس ئەنجلۆس 10 کەس گیانیان لەدەستدا.
رۆژنامەی نیویۆرک پۆست بڵاویکردەوە، “ئاگرکەوتنەوەکانی پالیسایدس و ئیتۆن و هێرست لە لۆس ئەنجلۆس لە کۆنتڕۆڵ دەرچوون”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “بەهۆی سێ ئاگرکەوتنەوە 10 کەس گیانیان لەدەستداوە و تاوەکو ئێستا نزیکەی 200 هەزار کەس ئاوارەبوون، 100 هەزار باڵەخانەش لەناوچوون”.
لە سێشەممەی رابردووەوە ئاگر لە ناوچە و گەڕەکە جیاوازەکانی کالیفۆرنیا کەوتووەتەوە بەتایبەتی لە دەوروبەری لۆس ئەنجلۆس.