ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانى كاربەڕێكەری هەرێم کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدەدات و نوێنەرانی کورد لە بەغدا بەشداری کۆبوونەوەکەى ئەنجومەنى وەزیران دەکەن
ئەمڕۆ شەممە 11ی كانوونی دووەمی 2024 ئەنجومەنی وەزیرانى كاربەڕێكەری هەرێمى کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجام دەدات، بڕیارە وەزیرانى کورد لە حکومەتی فیدراڵى و سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق بەشدار بن، بەڵام فراکسیۆنەکانى یەکگرتووى ئیسلامى كوردستان بەشداری تێدا ناکەن.
بڕیارە کۆبوونەکە لە ئەنجومەنی وەزیران بێت، كۆبونەوەكە نائاساییە و تایبەتە بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی عێراق.
هاوکات، د.موسەننا ئەمین لەبارەی كۆبونەوەكەی ئەمرۆوە بە كوردیوی ڕاگەیاند: بێزاربووین لەم كۆبوونەوانەو ناچینە كۆبوونەوەیەكەوە كە ئەجێنداكەی دیارنەبێت و دەشڵێت، حكومەتی هەرێم ڕاستیەكان بە ئێمە ناڵێت، قەیران لەدوای قەیران دەیخوڵقێنێت كێشە لەدوای كێشەو هاوڵاتیانی هەرێم برسی دەكات.
باسی لەوەشكرد، حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێم داهاتەكان ئاشكرا ناكات ناتوانێت ڕێككەوتنێكی كۆنكرێتی درێژخایەن لەگەڵ حكومەتی عێراق ببەستێت.