عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتی نوجەبای عێراق لە ئێران، هەواڵی ڕاگەیاندنی فەرمی هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لەلایەن حکومەتی عێڕاقی رەتكردەوە.
چەند کاتژمێرێك پێش ئێستا لە مێدیاکان هەواڵێکیان لەسەر هەڵوەشاندنەوەی حەشدی شەعبی لە عێراق بڵاو کردەوە، لەمبارەیەوە عەباس مووسەوی نوێنەری ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق هەواڵەكەی بە ناراست لەقەڵەمدا، وتی: " حەشدی شەعبی هەرگیز هەڵنەوەشاوەتەوە و ئەوەش ڕوو نادات".
ناوبراو زیادی کرد هەواڵی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوی حەشدی شەعبی لەلایەن مێدیایەکی بەعسیەوە بڵاو بووەتەوە، ئەو مێدیایە جێگای بڕوا نییە و لە خزمەت پڕۆژەکانی ئەمریکایە.