x

X
11/01/2025
لە ئەمرۆوە شەپۆڵێكی بەفر و باران روو لە هەرێم دەكات

 

دەستەی کەشناسی وادەی هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی بۆ عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت”لە ئەمرۆ شەممەوە شەپۆلەکە دەگات”.

دەستەی کەشناسی عێڕاق ڕایگەیاند، لە ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە، شەپۆلێکی بەفر و باران سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە و ئەگەری بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێم هەیە.

بەپێێ بڵاوکراوەکە، لەهەرێم لەگەڵ هاتنی شەپۆلەکە پلەکانی گەرما دادەبەزن، و ئاستی بارانبارین لەنێوان نمەباران بۆ بارانی مامناوەندا دەبێت، و لە ناوچەکانی باشووری عێراقیش لە هەندێک شوێن ئەگەری نمەباران هەیە.

دەستەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆژی دووشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێتەوە و کاریگەریی شەپۆلەکە کۆتایی دێت.