x

X
11/01/2025
كۆیە.. لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا، ژنێك گیانی لەدەستدا و كوڕەكەشی بریندار بوو

وتەبێژی تەندروستیی كۆیە ڕایدەگەیەنێت: لە رووداوێكی هاتووچۆدا لە رێگەی كۆیە – هەولێر، ژنێك گیانی لەدەستدا و كوڕەكەشی بریندار بوو.

هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستیی كۆیە بەڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: رووداوەكە پێكدادان بووە لەنێوان دوو بارهەڵگردا لەنزیك شیوی ساڵ و شەوی رابردوو نزیك كاژێر 12:00 روویداوەو یەكێك لە شۆفێری بارهەڵگرەكان بریندار بووە، دایكیشی لەگەڵ بووە كە گیانی لەدەستداوە.

جێگەی باسە، یەكێك لە هۆكارە سەرەكیەكانی گیان لە دەستدان لە هەرێمی كوردستان، ڕوداوەكانی هاتوچۆیە كەبەشێكی دەگەڕێتەوە بۆ پابەندنەبونی شۆفێران بەجێبەجێكردنی ڕێنماییەكانی هاتوچۆو بەشێكشی دەگەڕێَتەوە بۆ خراپی ڕێگاوبانەكان.