x

X
11/01/2025
شەوی ڕابردوو قورسترین هێرش كرایە سەر حوسییەکان

ڕۆژنامەیەكی عەرەبی ئاشكرای كرد شەوی ڕابردوو قورسترین هێرشی ئیسرائیل و هاوپەیمانان بۆ سەر حوسییەکان ئەنجامدرا.

بەپێی ڕۆژنامەی شەرقلئەوسەت، شەوی ڕایردوو حوسییەکانى یەمەن قورسترین هێرشی ئاسمانییان لەلایەن ئیسرائیل و هاوپەیمانان کراوەتە سەر.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردوە، لەو هێرشانەدا وێستگەى کارەبا و چەند پێگەیەکى سەربازیی لە سەنعا و عیمران و دوو بەندەر لە حودەیدە و رەئس عیسایان کردووەتە ئامانج و بەگوێرەى دوایین راپۆرتی حوسییەکان، کەسێک کوژراوە و نۆ کەسی دیکە برینداربوون.

ڕۆژنامەكە دەشڵێت: ئەو هێرشە بۆ سەر حوسییەکان لە درەنگانى دوێنێ شەو، بە پێنجەم هێرشی ئەمریکا و ئیسرائیل و وڵاتانى رۆژئاوا ئەژماردەکرێت، بەڵام بە قورسترین و چڕزپڕترین هێرش دادەنرێت.