x

X
11/01/2025
ئەمڕۆ ڕابیتەی مرۆیی لە ڕاپەڕین مووچەی ٥٨٣ نازدار دابەش دەكات

ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی وەك هەمیشە لە كاروچالاكیەكانی لە ناوخۆی هەرێمی كوردستان و دەرەوەی هەرێم بەردەوامەو لەئێستادا مووچەی مانگی 11 و 12ی نازداران دابەش دەكات.

ئەمڕۆ شەممە، لە دەڤەری ڕاپەڕین، ڕێكخراوی ڕابیتەی مرۆیی بە هاوكاری خێرخوازان، مووچەی ٥٨٣ منداڵی نازدار دابەش دەكات كە مووچەی مانگی 11 و 12 یەو ئامادەكاریش دەكات بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی یەك و دوو.

جێگەی باسە، هەزاران منداڵی نازدار لە هەرێمی كوردستان مووچەخۆری ڕێكخراوی ڕابیتە بوون و لەئێستاشدا ڕێكخراوەكە لە كاروچالاكیەكانی بەردەوامە.