با باوەڕ بە داتا و زانیاری و لێدوانەکانی وەزیری دارایی و بەرپرسانی عێراقی نەکەین، با گوێ لە لایەنەکانی ئۆپۆزسیۆنی هەرێم و ڕۆژنامەنوسانیش نەگرین با تەنیا گوێ بۆ لێدوانەکانی بەرپرسانی یەکێتی و پارتی بگرین، کاتێک لێدوانەکانی خۆتان دژبەیەک و پێچەوانەن لەسەر هاتن و نەهاتنی بودجە 2024 و شایستەی دارایی و مووچەی مانگی مانگی 12ی ساڵی ڕابردو و گەڕانەوەی نیوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم بۆ بەغدا ئیتر لایەنی دەرەکی وەک وڵاتانی ئەمریکا و ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان و چاودێرانی بیانی باوەڕ بە لێدوانی کێتان بکەن؟
سەعدی ئەحمەد پیرە: ئەو پارەیەی ئەمساڵ بەغداد بۆهەرێمی کوردستانی ناردووە بەشی مووچەی هەموو مانگەکانی دەکرد،بە مووچەی مانگی 12ـشەوە.
وەزیری دارایی و بەرپرسانی حکومەت دەڵێن پارەی پێویست لەبەردەست نییە بۆ مووچەی مانگی 12و ئەوە 470 ملیار دینارەش کە هاتووە کورتهێنانی مانگی 11 پێ پڕکراوەتەوە.
فازل نەبی: لەمانگی 10 ساڵی ڕابردووەوە دەمزانی مووچەی مانگی 12 دەفەوتێت.
گوڵاڵە سدیق شارەزای بانک و کاروباری دارایی دەڵێت هەزارجار بەغدا پارە بنێرێت هەرێم هەردەڵێت بەشناکات!
ناکۆکییەکانی ئێوە تا ئاستێک قوڵبۆتەوە هەر لایەکتان حەز بە لەناوچوونی ئەویترتان دەکەن و بە ناچاریش پەنا بۆ پێکەوە دروستکردنی کابینەی حکومەت دەبەن، ئەگەر زۆرناچار نەبوونایە حەزتاندەکرد هەرلایەکتان لە سنوری زۆنی خۆی حکومەتێکی بۆخۆی دروسبکات.
بۆیە دڵنیابن ئەگەر ناکۆکییەکانی ئێوە بەردەوام بێت ئەوەی تا ئێستە وەدی هاتووە لەدەست دەردەچێت.
هیچ نەبێت ڕاستگۆبن لەگەڵ خۆتان و هاوڵاتیان و لایەنی عێراقی و بیانییەکان.