x

X
11/01/2025
كەشناسی هەرێم: پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاویكردەوەو ڕایدەگەیەنێت: پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزم دەبێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندی حكومەتی كاربەڕێكەری هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو لە دوای نیوەرۆ وە باران بارین بە شێوەی نمە باران دەست پێدەكات لە كاتەكانی شەودا رێژەی باران بارین زیاتر دەبێت بە تایبەتی لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم لە گەڵ بارینی بەفر لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان و پلەكانی گەرما نزم دەبێت بە (3 - 5) پلەی سیلیزی بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشی سبەی یەك شەممە ڕایگەیاند: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەكاتەكانی بەیانیدا ئەگەری بارینی نمە باران هەیە لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم پاشان ئاسمان دەگۆرێت نیمچە هەورو پلەكانی گەرما نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ وەك لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.