x

X
11/01/2025
عێراق 83 کیلۆمەتری دیکە دیواری کۆنکرێتی لەگەڵ سووریا تەواوکرد

 

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد، هێزەکانی سنوور 83 کیلۆمەتری دیکە، دیواری کۆنکرێتیان لەسەر سنوورەکان لەگەڵ سووریا دروستکردووە.

میقداد میری، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت "دروستکردنی دیوارەکە بە توانای ناوخۆیی بووە و کات و پارەیەکی کەمی تێچووە".

پێشتریش تەحسین خەفاجی، گوتەبێژی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاندووە، لەکۆی 615 کیلۆمەتر لە سنووری نێوان عێراق و سووریا، تاوەکو ئێستا بە درێژایی زیاتر لە 400 کیلۆمەتر دیواری کۆنکرێتی دروستکراوە.

بەوتەی خەفاجی، کارکردن بۆ دروستکردنی دیواری کۆنکرێتی لەو بەشەی دیکەی تاوەکو ئێستا کۆنکرێت نەکراوە بەردەوامە و پێشبینی دەکەن تاوەکو ناوەڕاستی ئەمساڵ، کارەکان کۆتاییان پێبهێندرێت.